راگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی زانکۆی سۆران. وێنە : سۆشیال میدیا
لە سۆران دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان دابەش دەکرێت
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
سبەی دووشەممە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، دەرماڵەی قوتابیان بۆ مانگەکانی 9 – 10 -11-12ـی ساڵی 2022 دابەش دەکات.
لە کاتژمێر 8:30ی خولەکی بەیانی تا کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە دەتوانن دەرماڵەکانتان وەربگرن.
پاکستان حەمەدەمین راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە 964ـی وت، لە سبەینێ وە قوتابیان دەتوانن سەردانمان بکەن، بۆ وەرگرتنی دەرماڵەکانیان هەرچەندە دەرماڵەکانیان دواکەوت، بەڵام هەوڵدەدەین بەبێ کەموکوڕی لە چەند رۆژێکی کەمدا دابەشی بکەین.
وتیشی، داوا لە قوتابیان دەکەین سەردانی یەکەی دارایی کۆلێژ بکەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەکانیان، پێویسته قوتابی خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی کۆلێژی پێ بێت.
زانکۆی سۆران لە پێنج فاکەڵتی پێکدێت، بڕیاری وایە سبەی دووشەممە دەرماڵەی چوار مانگی ساڵی رابردوویان بەسەردا دابەشبکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا