بازیان له كوڕان و بابان له كچان یه‌كه‌م بوون
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
لە سلێمانی کۆتایی بە پاڵەوانیه‌تیی تایکواندۆی یانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی هات، تێیدا یانه‌كانی بازیان و بابان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان نازناوەکەیان بەدەستهێنا.
دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، كه له هۆڵی ئاشتی شه‌وی رابردوو كۆتایی هات، لەسەر ئاستی کوڕان یانەی بازیان توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و خانەی تایکواندۆی سلێمانی و ئیتیحادی کەرکوک پلەکانی دووەم سێیەمیان بەدەستهێنا.
تایکواندۆی سلێمانی هەڵبژاردەی خۆی دەستنیشانکرد
لەسەر ئاستی کچانیشدا، یانەی بابان پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێنا، یانەکانی چەمچەماڵ و سەورە پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەركه‌وت.
دێرین نوری سەرپەرشتیاری پاڵەوانیه‌تییەکە بە 964ـی وت، پاڵەوانیه‌تییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو، یاریزانەکان هەموو هەوڵێکی رکابەرییان دا.
وتیشی، دوای پاڵەوانیهتییەكه یاریزانە سەرکەوتووەکان دەبنە نوێنەری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک لە خول و پاڵەوانیه‌تییەکانی عێراقدا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا