ساڵ ساڵی کولەکەی پێنجوێن بوو

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو کولەکەی لە پێنجوێن بەرهەم هاتووە ئەمساڵ جگە لە خێر، بە زیان بۆ هیچ یەک لە جوتیارەکانی نەشکاوەتەوە، ئەمە قسەی شوان واحیدی جوتیارە لە پێنجوێن.

بەردەوام نرخی کیلۆی کولەکە لە نێوان 500 دینار بۆ 900 دینار بووە، سەرەتای بەرهەمیش لە سەرووی هەزار دینار دەفرۆشرا، لە کاتێکدا ساڵانی پێشوو تێکرا لە خوار 750 دینار یان 200 دینار بووە.

شوان واحید، جوتیار و خاوەن نووسینگەی کشتوکاڵی لە پێنجوێن، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023 بە 964ی وت، “ساڵی ساڵی کولەکە بوو، بەردەوام نرخی باش بووە و نەبووە بە هۆکاری زیان بۆ جوتیارەکانی”.

ڤیدیۆ: کولەکەی ١١٤ سانتیمی لە باڵەکایەتی

ڤیدیۆ: کولەکەی ١١٤ سانتیمی لە باڵەکایەتی

زۆرینەی ئەو خواستەی لەسەر کولەکە هەیە، بازرگانە عەرەبەکانن، کە دەیبەن بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، شوان واحید وتی، “رەنگە سلێمانی بە دوو پیکاب پێداویستی کولەکەی پڕبکرێتەوە، بەڵام ناوچەکانی عێراق وەرزی خواردنی کولەکەیە لەلایان”.

کولەکە لە ماوەی 40 رۆژدا پێدەگات، بە گوێرەی سۆراغی 964 بێت، لە سەدا 60ی جوتیارەکانی سنووری پێنجوێن بەشێک یان چەند دۆنمێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بە کولەکە چاندووە.