کارگە قیرەکەی شارەوانی سلێمانی کێشەی کارەبای نەما

964+

پێشەوا محەمەد

کارگە قیرەکەی تایبەت بە شارەوانی سلێمانی کێشەی کارەبای نەما و وتەبێژەکەشی دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە ساڵی رابردوو قیرتاوی شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی دەکەن.

پێشتر کارگەکە کێشەی کەمیی کارەبای هەبوو و بە وتەی بەرپرسانی شارەوانی ئەوەش وای کردبوو بەرهەمهێنان کەم ببێتەوە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا کارگەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەرهەمهێنان تێیدا زیاد دەکات.

وتیشی، “ساڵی رابردوو شارەوانی سلێمانی 300 هەزار مەتر دووجا قیرتاوی کردووە و پلان هەیە ئەمساڵ لەو رێژەیە زیاتر قیرتاو بکرێت”.

کارگەی قیری تانجەرۆ، کارگەی تایبەتی شارەوانیی سلێمانییە بۆ بەرهەمهێنانی قیر. ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی یەک تا کۆتایی مانگی سێ بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە لە بەرهەمهێنان دەوەستێت و سەرجەم ئەو قیرەی شارەوانی بەکاری دەهێنێت لەوێوە بەرهەم دەهێندرێت.

شارەوانی سلێمانی قیرتاوکردن نادات بە بەڵێندەر

شارەوانی سلێمانی قیرتاوکردن نادات بە بەڵێندەر