باران و لافاو رسقی سەوزەفرۆشانی خورماتووی بڕیوە

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لەنێو بازاڕی سەوزەفرۆشانی خورماتوو دروستبووەو ئاستەنگی هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستبووە.

هاوڵاتیان دەڵێن هەرکاتێک باران ببارێت لەماوەیەکی کەمدا ئەو بازاڕە نوقی ئاو دەبێت و داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری ئەو دۆخەیان بۆ بکات.

رێبوارێک کە ئارەزووی خواردنەوەی قاوەیەکی کردووە پێش ئەوەی بگاتە هەولێر، بەهۆی ئەو ئاوەوە پێڵاوەکانی بووەتە ئاو، کاسبکارێکیش دەڵێ، چاوەڕوانی رەحمەتی خوداین.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح