لەسەر قسەی زانا هۆڵەندییەکە

گه‌رمیان رێنمایی خۆپارێزی له‌ بوومه‌له‌رزه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

964+

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ بوومه‌له‌رزه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ده‌ڵێت، “ئێمه‌ ناتوانین پێشبینیی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ بكه‌ین”.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانی گەرمیان دەڵێت، پێشبینی بوومەلەرزە بە ئێمە ناکرێت، تەنیا لەسەر قسەی زانا ھۆڵەندیەکە، کە دەڵێت لە مانگی 10دا ئەگەری روودانی بومەلەرزە لە عێراقدا هه‌یه‌، ئێمه‌ش وەک بۆ رێنمایی و بەرچاوڕوونی ئه‌و پۆسته‌یان له‌ په‌یجی خۆیان بۆ هاوڵاتیان پۆست كردووه‌.

رێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

لە کاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارە بکەن:
1- لە ماڵەکانتان وەرنە دەرەوە و بۆ شوێنێکی چۆڵ بڕۆن
2- خۆتان بە دوور بگرن لە پەنجەرە و شووشە
3- مەچنە سەربان و نهۆمی سەرەوە جێبهێڵن
4- خۆتان بە دوور بگرن لە ستوونی کارەبا و داری بەرز
5- لە کاتی بوومه‌له‌رزه‌ ئۆتۆمبێلەکەت جێبهێڵە و خۆتان بە دوور بگرن لە پرد و تونێل
6- خۆتان لە باڵەخانەی بەرز بە دوور بگرن
7- لە رووی دەروونییەوە ئارامبن و خۆتان مەشڵەژێنن
8 – لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بکەن بە ژمارە( 115 ) ی بەرگریی شارستانیی گەرمیان.

زانا هۆڵەندییەکە چۆن پێشبینی بوومەلەرزە دەکات؟

زانا هۆڵەندییەکە چۆن پێشبینی بوومەلەرزە دەکات؟

فرانک هوگەربیتس بەناوبانگترین پسپۆڕی بوومەلەرزەزانە و هۆڵه‌ندییه‌ و زۆربه‌ی پێشبینییه‌كانی بۆ روودانی بوومه‌له‌رزه‌ راستن، بە تایبەتی دوای ئەوەی پێشبینییەکەی بۆ بوومەلەرزەکەی تورکیا لە 6ی شوباتی رابردوو پێکای، ئەو بوومەلەرزەیەی سەروو پەنجا هەزار کەس تێیدا گیانیان لەدەست دا.

هه‌روه‌ها پێشبینیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریبیشی كردبوو، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ روویدا و به‌ هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا.

ئێستاش پێشبینیی كردووه‌ له‌ مانگی داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و ده‌وروبه‌ری ده‌دات.

زانا هۆڵەندییەکە ئەمجارەش پێشبینییەکەی راست دەرچوو

زانا هۆڵەندییەکە ئەمجارەش پێشبینییەکەی راست دەرچوو