وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە - وێنە: ئەرشیفی 964
ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی ده‌بێته پارێزگا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21.9.2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و یه‌كێك له بڕگه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، پرسی ده‌نگدان بێت له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه له كارنامه‌كه‌دا نه‌بێت، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
بڕیار بوو له 18ی ئه‌م مانگه ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بێته ئه‌نجامدان، به‌لام دواتر ده‌نگدانه‌كه بۆ رۆژی دواتر دواخرا، كه‌چی له كارنامه‌ی رۆژی دواتریشدا بڕگه‌ی ده‌نگدان بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه لابرا.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، جگه له نه‌وه‌ی نوێ، دوێنێ له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بڕگه‌ی ده‌نگدان نه‌خرێته كارنامه‌وه، ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه بایكۆت ده‌كه‌ن.
دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
پرۆژه‌یاساكه خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای ده‌نگدان، هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دانی پێدابنرێت.
هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر به پارێزگابوونی په‌سند بكرێت، ده‌بێته بچووكترین پارێزگا له عێراق و كوردستان، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌سه و رووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.