ساغکردنەوە: هیچ بارهەڵگرێک لە سلێمانی وەرنەگەڕاوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

دوای ئەوەی لە یەکێک لە میدیا عێراقییەکان دەنگۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەوە، 964 بەدواداچونێکی وردی لەو بارەیەوە کرد.

بە پێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵاوە باسی لەوە کرد، ئەو دەنگۆیەیان بیستووە لە بارەی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، بەدواداچوونیان کردووە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بە بڕێک پارەی ئەوەندە زۆرەوە کارێکی ئەوەندە بچوک نییە تا بشاردرێتەوە، بۆیە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە راست نین.

ساغکردنەوە؛ نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر - خەبات ن...

ساغکردنەوە؛ نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر - خەبات نەوەستاوە

لەسەر ئەم بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە لایەنە ئەمنیەکانی شاری سلێمانیەوە، سەرجەمیان ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە، کە هیچ رووداوێکی لەو شێوەیە روویدا بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بە دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەوە، کە خاوەنداریەتییەکەیان بۆ بەرپرسێکی باڵای عێراق گەڕاندەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ساغکردنەوە.. خاڵە چاودێریەکەی پۆلیسی دارستانی قۆرەتوو ...

ساغکردنەوە.. خاڵە چاودێریەکەی پۆلیسی دارستانی قۆرەتوو دانەخراوە