تەنیا ئێرانییەکان رێیان پێدەدرێت

جارێ بەتەمای گەشتی ئێران مەبن لە مەرزی پەروێزخانەوە

میلاد جەلال_گەرمیان

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران، ھاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگیرا، ئێستا و لەکاتی ئاگربەستیش ھاتووچۆ دەستى پێنەکردۆتەوە.

ھێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964ى وت،”ھیچ جوڵەیەکی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان نیبە، تا ئەمڕۆ پێنج شەممەش، ئێران رێگا نادات بە ھاتووچۆى گەشتیارى”.

“تەنیا رێگا بە ھاتووچۆی ئەو کەسانە دەدرێت کە ھەڵگری پاسپۆرتی ئێرانین و لە ھەرێمی کوردستانن، یان بەپێچەوانەوە، لەگەڵ ھەندێک حاڵەتی زۆر تایبەتی نەخۆشی و گرنگ، ئەویش ئێران بەزەحمەت رێگە دەدات”،ھێرش فەیزوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھیچ شتێک بە ئێمەش نەوتراوە و نازانین کەی جوڵەی گەشتیاری لەمەرزەکە دەستپێدەکاتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح