گەشتی هەواڵ
ماڵە سەوزەکانی شارەزوور خەڵات کران و بەشەخۆراکیش هات
964+
ژووری هەواڵ
– ماوەیەک لەمەوبەر داوا کرابوو لە خاوەنی ئەو ماڵانەی شارەزوور و زەڕایەن کە سەوزایی زۆریان هەیە وێنە بنێرن بۆ شارەوانی دەڤەرەکە، ئەمڕۆ دووشەممە هەشت ماڵیان وەکو باشترین خاوەن سەوزایی هەڵبژێردران و خەڵات کران.
– لە ئەمڕۆوە بەشەخۆراکی مانگی 8 بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت و دەدرێت بە هاوڵاتیان، مادەکان بریتین لە برنج، دۆشاوی تەماتە، شەکر، رۆنی شل، نیسک یان فاسۆلیا، لەتکەنۆک و ئارد.
– سیدەکان بەشی فریاکەوتنی کردەوە، لەمەودوا حاڵەتەکانی فریاگوزاری خێرا، تیمار و هەناوی بۆ خەڵکی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت، پێشتر ئەو حاڵەتانە یان دەبرانە سۆران یان هەولێر، چونکە فریاکەوتنی لێنەبوو.
– ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری دیوان و سەرۆکی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید لە وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “هاوبەشانی سیتییەکان دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبووندا دەکات”.
– کاوە عیزەت خەڵکی هەڵەبجەیە و 15 ساڵە کار بۆ ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەکەی خۆی دەکات، بە قسەی خۆی 400 فێستیڤاڵی کردووە تاوەکو ئێستا.
ئەمجارەیان چووەتە فێستیڤاڵی بازاڕگەری دهۆک و لەگەڵ خۆیدا گوێزی هەورامان و سرکەی هەنار و توو و هەنجیری وشککراوەی بردووە.