50 کورد بەشدارن

پاڵەوانیەتیی هونەرە جەنگییەکان دەستیپێکرد

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی هونەرە بەرگرییەکان دەستی پێکرد و 50 یاریزانی کورد بەشدارن.

لە هۆڵی یانەی وەرزشیی سلێمانی رێکخراوی ناوەندی وەرزشی کوردستان، بە هاوکاری فیدراسیۆنی عێراق، پاڵەوانیەتیی هونەرە بەرگرییەکانی دەستپێکرد، کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

هیمداد عەلی سەرۆکی رێکخراوی ناوەندی وەرزشی کوردستان بە 964ـی وت، وەک رێکخراوەکە ئەمە دووەم ساڵە لەسەریەک پاڵەوانیەتییەکە بەڕێوەدەبەن.
وتیشی، لە پاڵەوانیەتیی ئەمساڵدا چەندان پاڵەوانی سەر ئاستی جیهان بەشدارییان کردووە و رکابەرییەکان لە ئاستێکی بەرزدان.

لە پاڵەوانیەتییەکەدا 50 پاڵەوانی کورد لە یارییەکانی کیک بۆکسێن و بۆکسێن و کەی وەن و MMA بەشدارییان کردووە و چاوەرێی ئەنجامی باشیان لێ دەکرێت و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ وه‌ك فێستیڤاڵێكی لێهاتووه‌.

پاڵەوانیەتیەکی گەورەی هونەرە جەنگییەکان لە سلێمانی ئە...

پاڵەوانیەتیەکی گەورەی هونەرە جەنگییەکان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا