دەڵێن ATM کارناکات و پارەی تێدانییە
دوو رۆژە ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەری رانیە چاوەڕێی وەرگرتنی موچە دەکەن
964+
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
ماوە دوو رۆژە ژمارەیەکی زۆری موچەخۆری ئیدارەی راپەڕین لە رانیە کە هەژماری بانکی ئەهلی عێراقیان هەیە نەیانتوانیوە موچەکانیان وەربگرن و موچەخۆرێکیش دەڵێت، ATM ەکە کارتەکە فڕێدەداتە دەرەوە.
بەشێک لە موچەخۆران کە لە دەوری ئامێرێکی راکێشانبی پارە وەستاون گلەیی لە تیمەکانی ئەو بانکە دەکەن کە وتوویانە دێن چارەسەری کێشەکەیان دەکەن بەڵام دەڵێن تاوەکو ئێستا نەهاتوون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن