دەستگیرکردنی هاککەرێک لەلایەن پۆلیسی سۆران. وێنە: راگەیاندنی پۆلیسی سۆران
هاککەرێکی 17 ساڵ 500 کەسی هاککردووە
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
پۆلیسی سۆران هاککەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد کە تۆمەتباربووە بە هاککردنی ئەکاونتی فەیسبووکی هاوڵاتیان.
هاککەرەکە 500 کەسی هاککردووە و داوای پارەی لەخەڵک کردوە.
شەماڵ دیوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی وت، دوای ئەوەی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیەکەوە تۆمار کرا بەوەی ئەکاونتی فەیسبووکی هاککراوە و هەڕەشەی لێکراوە، دواتر لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆرانەوە توانراوە ناسنامەی ئەو هاککەرە ئاشکرا بکەن.
وتیشی، توانراوە لە 19.9.2023 تۆماتبارێک بەناوی (س، س، م) لە دایکبووی 2006ـە و دانیشتووی سۆران دەستگیر بکەن کە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئێستا بەبڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 2ـی تایبەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە
پێداچوونەوە: توانا نەقی