دوو ساڵە زاخۆ بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ

964+

دوو ساڵ بەر لە ئەمڕۆ زاخۆ وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆ ناسێنرا.

لە ساڵی 1864 بووەتە قەزا و سەر بە پارێزگای دهۆکە.

پردی دەلال هێمای مێژوویی و دێرینی شارەکەیە.

159 شوێنەواری مێژوویی لە زاخۆ دەستنیشانکراوە.

سێ ناحیە و 187 گوند لەخۆدەگرێت.

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل پێنج کیلۆمەتر لە زاخۆ دوورە خاڵی بەیەکەگەیشتنی باکور و باشورە.

خاڵی بەیەکگەیشتنی تورکیا بە هەرێمی کوردستان و عێراقە و وەک بڕبڕەی پشتی ئابوری هەرێم ناسراوە.

ئەمساڵ کۆرنیشی زاخۆ کرایەوە و بەتەواوکردنی بەشی دووەمی دەبێتە درێژترین کۆرنیشی عێراق.

بڕیارە ئەمڕۆ ئاهەنگێکی گەورە بەبۆنەی دوو ساڵەی سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆ بەڕێوەبچێت.