وێنەی فڕۆکەی جەنگی F-35ی ئەمریکی
فڕۆکە 100 ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمریکا بە تێکشکاوی دۆزرایەوە
964+
میدیا گۆران
ئهو فڕۆكه ئهمریكییهی له جۆری F-35له كاتی مهشقهكاندا ون بوو، دووشهممه به تێكشكاوی دۆزرایهوه، فڕۆكهوانهكهشی به پهڕهشووت خۆی رزگار كردووه.
رۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری F-35 لە کاتی مەشقکردن کێشەی تەکنیکی تێکەوت و فڕۆکەوانەکە بە پەرەشووت خۆی هەڵدایە خوارەوە، كه لە باشووری ویلایەتی کارۆلینا بوو، دوای ئهمه هێزی ئاسمانیی ئەمریکا داوای هاوکاری هاوڵاتیانی کرد بۆ دۆزینەوەی، بەهۆی تێکچوونی بەشێکی تەکنیکی فڕۆکەکە، نەیانتوانی بە رێگهی جی پی ئێس چاودێریی بکەن.
هێزهكانی دهریاوانی ئهمریكا (مارێنز) رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، فڕۆکەکەیان لە ناوچەی ویلیامزبێرگ به تێكشكاوی دۆزییهوه، کە دوو کاتژمێر لە بنکەی هاوبەشی چارلستنەوە دوورە.
بە فڕۆکە لە بەغداوە تا چین مەوەستە
لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا هێزهكانی مارێنز رایانگەیاند: تا ئێستا هۆکارەکانی تێکچوونی فڕۆکە جەنگییەکە نەزانراوە و ئێستا لێکۆڵینەوە دهكرێت، هەروەها باسیان لهوه كرد بەرپرسان پلانی ئەوەیان هەیە لەم هەفتەیەدا
کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی سەلامەتیی فڕۆکەوانەکان و رێکاری باشتر بۆ سەلامەتیان بگرنەبەر.
مارێنز ئاماژهیان بهوه كرد، تا دوو رۆژی دیكه لە سەرتاسەری بنكه سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان رادەگیرێن.
تێكشكانی فڕۆكه جهنگییهكه، سێیەم رووداوی نەخوازراوی پۆلی (A)یه لە شەش هەفتەی رابردوودا و یەکێک لە رووداوە ناخوازراوەکان زیانی زیاتر لە 2.5 ملیۆن دۆلاری لێکەوتەوە لە مانگی ئابی رابردوودا، كاتێك سێ ئهندامی هێزی مارێنز لە رووداوێکی كهوتنی فڕۆکەی تیڵت – رۆتۆر گیانیان لە دەست دا، ههروهها فڕۆكهیهكی دیكه لە کاتی مەشقدا لە نزیک ساندیێگۆ کەوتەخوارەوە و فڕۆكهوانهكهشی گیانی لە دەست دا.