ئاگرەکەی ئاغجەلەر دوو هەزار دۆنم زەوی سووتاند

هاوبەش ئەبوبەکر

ئاگرەکەی دوێنێی ئاغجەلەر نزیکەی دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاندووە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، هێلیکۆپتەریان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارهێناوە.

رۆژی دووشەممە 18.9.2023، ئاگرێکی فراوان لە گوندی گەورەدێ، لە سنووری ئاغجەلەر کەوتەوە و دوای چەندین کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون”.

لە سێ مانگی رابردوودا، دوو کەس لە سنوری ئاغجەلەر لەسەر ئاگرکردنەوە دەستگیر کراون.