تابلۆی وەزارەتی دارایی.
چارەنوسی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران چی لێدێت؟
وەزیری دارایی: دابەشکردنی موچەی مانگی 7 دەستپێدەکەین
964+
فەهمی نەبی
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 7 دەکەن لەو پارەیەی کە بەغدا وەک قەرز بۆ هەرێم دەینێرێت، بەڵام ئاماژەی بە هیچ وادەیەک نەکردووە بۆ کاتی دەستپێکی دابەشکردنی موچە.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دارایی هەرێم دەڵێت، “ئەو پارەیەی دێت راستە بۆ مانگی 9ی ئەمساڵە، بەڵام ئێمە باز بەسەر مانگی 7 نادەین و لە موچەی ئەو مانگە دەستپێدەکەین”.
رۆژی یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ هەریەکە لە مانگەکانی 9 و 10 و 11 بڕی 700 ملیار دینار بنێرت، لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەران هێشتا موچەی مانگەکانی 7 و 8یان وەرنەگرتووە و هێشتا نازانرێت ئەو کورتهێنانەی بۆ سێ مانگی موچەی فەرمانبەران دروست دەبێت چۆن چارەسەر دەکرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دەڵێت، تا ئەو سێ مانگە هەوڵدەدەین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین.