بەهۆی شەڕە تەقەوە هاوڵاتیەک لە کەرکوک کوژرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەگەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقەوە هاوڵاتیەک کوژرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی عەدالە بە 964ـی وت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە خێزانێک دەبێتە شەڕەتەقەیان و لە ئەنجامدا کوڕێکی تەمەن 30 ساڵەی یەکێک لەو ماڵانە کوژراوە و لە ئێستا هێزە ئەمنیەکان و ئاسایشی نیشیتیمانی و نەهێشتنی تاوان لە شوێنی رووداوەکەن و دەستییان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

وتیشی، دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تەقەی پێکراوە، تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی