دیمەنێک لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراقییهكان مانگی رابردوو چهند خانوویان له توركیا كڕیوه؟
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دهستهی ئاماری تورکیا ئهمڕۆ یهکشهممه ئاشكرای كرد، عێراقییهکان له ریزبهندی سێیهمن له ناو ئهو وڵاتانهی كه له مانگی ئابی رابردوودا زۆرترین خانووبهرهیان له توركیا كڕیوه.
سهرچاوهكه لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “فرۆشتنی خانوو لە تورکیا بۆ بیانییەکان لە مانگی ئابدا بە رێژەی 42% کەمی کردووە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، كه بووەتە 3058 موڵک، ئەستەنبوڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە 1066 خانوو، هەروەها ئەنتاڵیا بە فرۆشتنی 919 خانوو لە پلەی دووەمدا هات، دوای ئهوه شاری مێرسین دێت بە 248 خانوو”.
لە راپۆرتەکەدا باسی ئهوه كراوه، “روسییەکان لە پێش خهڵكی هەموو وڵاتان بوون لە کڕینی زۆرترین خانووبەرە لە تورکیا لە ماوەی مانگی ئابدا، كه 733 خانوو و شوقهیان كڕیوه، ئێرانییەکانیش لە پلەی دووەمدا هاتوون به كڕینی 342 خانوو، ئینجا عێراقییەکان له سێیەمن، کە 220 خانوویان کڕیوە، ههروهها کازاخستان و ئۆكراینییهكان له پلەكانی چوارەم و پێنجهمن.
لە رووی وڵاتانی عەرەبیەوە، کوێت دوای عێراق هات لە رووی کڕینی خانوو لە تورکیا بە 121 خانوو، دواتر سعودیە دێت بە 90 خانوو، لە دوای ئەوانیش خهڵكی وڵاتانی ئوردن، میسر، فەلەستین و لوبنان دێن.
تورکیا سكاڵای لەسەر عێراق تۆمار کرد
عێراقییەکان لە ساڵی 2015 لە پێشەنگی لیستی کڕیارانی خانووبەرە بوون لە تورکیا لەسهر ئاستی جیهاندا، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2021دا ریزبەندییەکانیان لە دوای ئێران بۆ پلەی دووەم دابەزی، پێش ئەوەی لە مانگی نیسانی 2022ـەوە دوای زاڵبوونی روسیا بەسەر خانووبەرەی تورکیا، عێراق بۆ پلەی سێیەم دابەزی.