ئەو نێرگەلانەی لە پارکەکانی ناو بازاڕی هەولێر دەستیبەسەرداگیرا. وێنە:ئەندازەی پارکەکانی هەولێر.
لە پارکەکانی بازاڕی هەولێر نێرگەلە کێشان قەدەغەیە
964+
فەهمی نەبی
ئەمشەو هەینی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاندووە، دەستیان بەسەر دەیان کەرەستەی بەکارهێنانی نێرگەلە گرتووە کە لەناو سەوزایی پارکەکانی بازاڕ دادەنران.
ئەو هەڵمەتەی ئەندازەی پارکەکان بەهاوکاری پۆلیسی شارەوانی بووە.
لەماوەی رابردوو بۆ چەندینجار ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵمەتی لەم شێوەیەی کردووە بۆ نەهێشتنی زیدەڕۆیی ناو پارکەکان.
سەروەر وەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، چەندین دوکاندار و چایخانە بەشێوەیەکی نایاسایی کورسی دەبەنە ناو چیمەنی پارکەکانی بازاڕ و لەچەندین شوێن زیانیان بە چیمەنی پارکەکان گەیاندووە.
بەوتەی سەروەر وەیسی، ئەو چایخانانە بۆ ماوەیەک دادەخرێن و دواتر بەڵێنامەیان پێ پڕ دەکرێتەوە بۆئەوەی دووبارەی نەکەنەوە.