سبەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سبەی شەممە، تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 15.9.2023، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 04:00ـى ئێوارە لە ئوتێل مەنسوور میلیا لە بەغدا، تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان بەڕێوەدەچێت.

کۆمیسیۆن داوا لە نوێنەرى حیزب و هاوپەیمانێتییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کەناڵەکانى راگەیاندن دەکات لە کۆنگرەى رۆژنامەوانی تیروپشکەکە ئامادەبن.

لێکۆڵینەوە لە راست و دروستی بڕوانامەی کاندیدەکانی هەڵ...

لێکۆڵینەوە لە راست و دروستی بڕوانامەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن دەکرێت

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە نزیکەی شەش هەزار کەس.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستی عێراق 285 کەس بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێردرێن.