روونکردنەوە دەدرێ

لە خورماڵ زۆربوونی ئاو، ئاو پێدانی بەماڵان کەم کردووە

ئەحمەد مستەفا

​ئاوی خورماڵ، دانیشتووانی قەزاکەی ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی زیادبوونی ئاوی سەرچاوەی زەڵم، گرفت لە پڕۆسەی راکێشانی ئاو لە سەرچاوەکەوە دروست بووە.

بەهۆی زۆری ئاوەکەوە کەس ناتوانێت کاری تێدابکات.

هەروەک ئاوی خورماڵ لەو راگەیەندراوەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی کردووە و 964 بینوویەتی، دەڵێ، بەم هۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک دابەشکردنی ئاو لە قەزاکەدا رووبەڕووی کەمی دەبێتەوە.

سەرچاوەی ئاوی زەڵم، لە پشتەوەی گوندی ئەحمەد ئاوا، سەرچاوەیە بۆ ئاوی خواردنەوە و ماڵان لە قەزای خورماڵ، زیاتر لە 20 هەزار کەس سوودمەند لێی.

ڕونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی ئاوی خورماڵەوە
​بابەت: ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان
​ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزای خورماڵ دەکەینەوە، کە بەهۆی زیادبونی ئاوی سەرچاوەی زەڵم، گرفت لە پڕۆسەی ڕاکێشانی ئاو لە سەرچاوەکەوە دروست بووە و بەهۆی زۆری ئاوەکەوە کەس ناتوانێت کاری تیابکات. بەم هۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دابەشکردنی ئاو لە قەزاکەدا ڕووبەڕووی کەمی دەبێتەوە.
داوای لێبوردن دەکەین و سوپاسی هاوکاریتان دەکەین.
فەرمانگەی ئاوی خورماڵ
2/4/2026