به‌شه‌غازی ماڵان بۆ دهۆك و زاخۆ زیاد كرا
964+
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، به‌شه غازی ماڵان بۆ شاری دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیاد كرا.
عەبدولسەمەد تێلی، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە 964+ وت “ماوەیەک پێش ئێستا بەشی پارێزگای دهۆک لە غازی ماڵان کەم کرابووه‌وه و رۆژانه حه‌وت بۆ هه‌شت تانکەری غاز ده‌گه‌یشته شاره‌كه، کە 160 تۆن بوو، ئه‌مه‌ش بەشی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو”.
وتیشی: “ئه‌م بڕه به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووانی دهۆك و زاخۆ كه‌م بوو، به تایبه‌تی كه خواستی خه‌ڵك له وه‌رزی زستاندا زیاتره، بۆیه چه‌ند رۆژێكه بەشی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له غاز زیاد کراوە، ئێستا رۆژانە نۆ بۆ ده تانکەر دەگات، کە دەبێتە 180 بۆ 200 تۆن”.
“نزیکەی 15 بۆ 20 تۆن غاز زیاد کراوە، ئه‌مه‌ش بڕێكی باشه، ئەم زیادکردنەش دوای ئەوە هات خەڵک دوو بۆ سێ رۆژ چاوەرێی وەرگرتنی بوتڵێک غازیان دەکرد، بەڵام ئێستا خەڵک رۆژانە غازیان پێدەگات”، عەبدولسەمەد تێلی وای وت.
له لایه‌كی دیكه‌وه شوکری رەشید، نوێنەری کۆمپانیای مزگین بۆ دابه‌شكردنی غاز لە شاری دهۆک بۆ 964+ ده‌ڵێت، “پێش مانگێگ لە كێڵگه‌ی کۆرمۆر و پاڵاوگه‌ی لاناز رۆژانە 160 تۆن لە غازی ماڵان دەگەیشتە سنووری پارێزگای دهۆک، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەوە بڕەکە زیادکراوە بۆ 200 تۆن لە رۆژێکدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئەو غازه‌ی له کۆرمۆره‌وه دێت زیاتر بۆ ناوەندی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، بەشی قەزایەکانی بەردەڕەش و ئاکرێ و دەوروبەری لە پاڵاوگه‌ی لانازەوە دابین دەکرێت.
964+ ده‌زانێت، له دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، هاوڵاتیان ده‌توانن به ته‌له‌فۆن داوای غاز بكه‌ن و كۆمپانیاكان بۆیان ده‌به‌نه به‌ر ده‌رگای ماڵ، به نرخی نۆ هه‌زار دینار، چه‌ند بوتڵیشیان پێویست بێت پێیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌ولێر غاز له رێگه‌ی كۆبۆنی بایعه‌وه له رێگه‌ی بریكاره‌كانی غازه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت و نرخی هه‌شت هه‌زار و پێنجسه‌د دیناره، هه‌روه‌ها هه‌ر ماڵێك بۆی هه‌یه مانگانه دوو بوتڵ وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر له هه‌ولێر و سلێمانی غازی بازرگان‌یش هه‌یه و نرخی هه‌ر بوتڵێك 12 تا 15 هه‌زار دیناره.