فڕۆکەیەکی iraqi airways لە فڕۆکەخانەی کەرکوک. وێنە 964
بە فڕۆکە لە بەغداوە تا چین مەوەستە
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، لەبەرئەوەی خواست بۆ گەشتی چین زۆر بووە، بڕیاریانداوە لە رۆژی 10.10.2023ـەوە هەفتانە دووجار گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و کوانجۆ ئەنجام بدەن.
لە ساڵی 2022 بە بڕی 53 ملیار دۆلاری ئەمریکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و چین کراوە.
964 دەزانێت چین یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی بازرگانانی عێراق بۆ هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان.