نەریتێکی هەمیشەییە

گۆڕستانەکانی هەولێر بۆ سەردانیکارانی جەژن پاککرانەوە

فەرهاد حەسەن

هەڵمەتێکی ژینگەیی بۆ گۆڕستانەکانی شاری هەولێر دەستیپێکردووە و بڕیاریان وایە تەواوی گۆڕستانەکان بۆ سەردانیکاران پاکبکەنەوە کە وەکو نەریتێک لە جەژنەکاندا سەردانی دەکەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت، وەکو نەریتێکی کۆمەڵگا لە جەژن،  هاوڵاتیان بەلێشاو سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن دوعاو نزا بۆ رۆحی ئازیزانیان دەخوێنن، بۆیە بە پێویستیان زانیوە گۆڕستانەکانیان بە پاکی بۆ ئامادە بکەن.

لە شارەوانی لیژنەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەیە ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە، وەکو جێبەجێکردنی بەرنامەی جەژن و پاکڕاگرتنی ژینگەی گۆڕستانەکان، ئەم کارە دەکات.

هەڵمەتەکەی شارەوانی فراوانە خاوێنکردنەوە و شوشتنی شەقامەکانی ناو گۆڕستانەکانیش دەگرێتەوە و کیسی نایلۆنیش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەن ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگەی ناو گۆڕستەکان .