لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
دوادەرفەتە
“زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە”
+964
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) سەعاتى دیکە واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى پێنجشەمە رێکەوتى (2023/9/14) بۆ دەرچووانى قۆناغى دوازدەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ، کە بە هەر هۆکارێك بێت، نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، ئێستا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 سەعاتەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وهزارهتهكه رایدهگهیهنێت، دەرچووانى ساڵانى رابردووش بە تایبەت ئەو دەرچووانەی پێش ساڵی 2014 کە ژمارەیان (719) دەرچوون و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکردووە و داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە بە مەبەستی پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنی ئێواران، بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لە ماوەى ئەم 48 سەعاتەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
زانکۆلاین بۆ دەرچوانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت: “ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووهتەوە، پێویستە لە ماوەى ئەو 48 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.