بەیانی لە ئەمڕۆ فێنکتر دەبێت

964+

عادل کانەبی

ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا لە کوردستان فێنکتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ، هاوکات کەشناسی عیراقیش دەڵێ بە گشتی لە پارێزگاکان پلەکانی گەرما روو لە دابەزینە.

بە پێی داتاکان ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی “با” مامناوەند دەبێت و نزمترین پلەش حاجی ئۆمەرانە، کە 28 پلەی سیلیزیە، بەڵام لە گەرمیان هێشتا گەرماکەی بەهێزە و 44 پلەی سیلیزیە.

هەفتەی رابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێمدا بارانبارین هەبوو، تا ئێستا کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بۆ ئەم هەفتەیە نییە و سبەی دووشەمەش چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما نزمتر ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

پێشبینی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 36 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ بەیانی رۆژی چوارشەممە بەمجۆرەیە.

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 42پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى

سۆران: 37 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى