نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
تۆم باراک چ په‌یامێكی هێناوە؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆم باراک له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی كۆبووه‌وه، پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش قسه‌وباسی نێوانیان بووه.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویكرده‌وه، “ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق کرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، ئاسۆی پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و پشتگیری لە پرۆسەی گەشەپێدان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه، “هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێیه‌کان کرا”.
لەگەڵ ئەم سەردانە، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵدۆ تره‌مپ ئه‌نجام داوه.