دەستەی ژینگە: سێ شوێنی هەرێم مەترسی بیابانبوونیان لەسەرە

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم دەڵێت، گەرمیان، باشووری دهۆک و رۆژئاوای هەولێر هەڕەشەی بەبیابانبوونیان لەسەرە.

دەستەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 10.9.2023 کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق بە ئامادەبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دابوو.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم کۆنفرانسێکی هەواڵیدا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ رێگریکردن لەو بە بیابانبوونە هاوکاریان بکەن.

وتیشی، “هیچ ئامارێکی دیاریکراو لە هەرێم سەبارەت بە بیابانبوون نییە، بەڵام ئەو سێ شوێنە مەترسیان لەسەرەو پێویستیان بە سەوزکردنە”.

نزیکەی چوار ملیۆن دار چێندراون

نزیکەی چوار ملیۆن دار چێندراون