حکومەت لە 20%ـی سزای سەرپێچی شۆفێران خۆش دەبێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو وەزارەتە لە قەرزی %20ـی سەرپێچی هاتوچۆی شۆفێران خۆشدەبێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ واژۆی بڕیارەکەی کردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچوێندراوە، لێخۆشبوون بە رێژەی سەدا 20 لە قەرزەکانی سزای هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ لە 28.8.2023ـەوە دەستیپێکردووە و لە 28.4.2024 کۆتایی دێت.

هەر کەسێک لەدوای کۆتایهاتنی ئەو وادەیە پێ بژاردن نەدات لەماوەی 30 رۆژدا، ئەوا بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 لەكاتی نەدانی پێ بژاردنی سەپێندراو، لەو ماوەیەی دەقی لەسەرهاتووە لەبڕگەی یەك، بڕی پێ بژاردنەكە دەبێتە دوو ئەوەندە بۆ یەكجار.

دەقی بڕیارەکە

نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ

نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ