نرخی نەوت بەرزبووەوە
سەروو 103 دۆلارە
نرخی نەوت دیسان بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکان بۆ سەرهەڵدانەوەی جەنگی ئێران نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 103 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 23.5.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 103 دۆلار و 5 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 0.94٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوت سووکی تەکساس بە 96 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕیژەی 0.26٪ بەرزبووەتەوە.
لە ئەمریکا، داتاکانی وەزارەتی وزە دەریانخستووە کە یەدەگی ستراتیجی نەوت کشانەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و رێژەی عەمبارکردن بۆ نزیکەی 374 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە، ئەمەش نزمترین ئاستە لە مانگی تەمموزی 2024ـەوە.
ئەوش لەکاتێکدایە کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگیش تادێت زیاتر دەبێت.