لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و به‌جێی ده‌هێڵێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە قەزای دەربەندیخان و لە دووریانی مەیدان، شۆفێرێک لە هاوڵاتییەک دەدات، بە قاچێکی شکاوەوە جێی دە‌‌هێڵێت.

بەڵام زۆری پێ ناچێت، لە بازگەی بانی خێڵان دەستگیردەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10.9.2023 رووداوەکە روویداوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ 964 نێردراوە كە دەردەکەوێت هاولاتییەک بە قاچێکی شکاوەوە، پاڵکەوتووە و خەڵک بە پارچە کارتۆنێک باوەشێنی دەکەن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئەفسەری ئێشکگری هاتووچۆی دەربەندیخان بە پەیامنێرمان دراوە، “هاوڵاتییەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان تا چارەسەری بۆ بکرێت”.

لە بارەی چارەنووسی شۆفێری بکەر، ئەوەی وتووە، ” دەستگیرکراوە و بەپێی بڕیاری دادوەری مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بە رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا