لەناوبردنی بڕی 500 کیلۆ قاپ و خواردن لە دەربەندیخان. فۆتۆ: قایمقامیەتی دەربەندیخان
قاپ و قاچاخی خواردنگەکانی دەربەندیخان دەشکێنرێن
هاوبەش ئەبوبەکر
لە دەربەندیخان پشکنین بۆ ئەو قاپانە دەکرێت کە خواردنگە و چێشتخانەکان بەکاری دەهێنن، ئەمڕۆ زیاتر لە نیو تۆن قاپ و خواردن لەناوبراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.9.2023، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی قاپی خراپ کە شیاو نەبوون بۆ ئەوە خواردنیان تێبکرێت، چەندین خواردنگە بە پێبژاردن سزادران.
بڕی 200 کیلۆ قاپی خراپی چێشتخانەکان و 300 کیلۆ خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو و مەوادی کەمالیات لەناوبران، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان وا دەڵێت.
پشکنینی خواردنگەکانی دەربەندیخان هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، بە وتەی وەزیری تەندروستی، 117 حاڵەتی کۆلێرا لە شاری سلێمانی یەکلایی کراونەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاوی پیس گەڕاندەوە.