هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: پەیجی فیدراسیۆنی عێراق
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته یاریی كۆتایی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به زه‌حمه‌ت له هه‌ڵبژارده‌ی هیندی برده‌وه له یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی تایلاند و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
ئه‌مڕۆ ئێواره له تایلاند له یاریی پێش كۆتایی جامی شای تایلاند، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 5-4 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی هیندی برده‌وه، به‌مه‌ش گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، كه چوارقۆڵی و دۆستانه‌یه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات و دواتر به لێدانه‌كانی په‌ناڵتی عێراق بردییه‌وه و بلیتی یاریی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
عێراق له یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان تایلاند و لوبنان یاریی ده‌كات، كه ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه.