هەڵمەتی هۆشیاری بۆ نەخۆشی کۆلیرا لە سۆران. وێنە:964
سۆران ده‌یه‌وێت له نه‌خۆشی كۆلێرا به سه‌لامه‌تى بمێنێته‌وه
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران له‌رێگه‌ى ده‌زگا و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانییه‌وه ئاماده‌كارى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سنته‌رى ئیداره‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئەمڕۆ پێنج شەمە 7.9.2023 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران سیمنارێکی بۆ خاوەن چێشتخانە و خواردنگه‌کانی ناو بازاڕی سۆران رێکخست و رێنمایی پێدان.
مەترسیەکانی نەخۆشیەکە بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە، پێیان وترا پێویستە پێش بڵاوبونەوەى، به‌پاگڕاتنى شوێنكاره‌كانیان رووبه‌ڕووى ببنه‌وه.
د.محه‌مه‌د حاجی، پزیشکی کۆمەڵ بە 964ـی وت “پێش بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی ئەنجام دەدەین، چونکە نەخۆشیەکە ساڵانێکی زۆرە بەربڵاوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ به دوکاندارەکان و کاسبکارانی بازاڕی سۆرانیان وتووە، زیاتر گرنگی بەلایەنی تەندروستی بدەن و پاک‌وخاوێنی ئاو خاوێنکردنەوە تانکی سەربان و گۆشت و سەوزە ومیوەکان، بۆئەوەی هەموولایەک دووربن لەم نەخۆشیە مەترسدارە.
وتیشی “تائێستا حاڵەتمان نەبووە و سۆران سەلامەتە لە نەخۆشیەکە داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەم زیاتر پابەندی رێنمایه تەندروستیەکان بن، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک پێویسته بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆچارەسەر وەرگرتنی خێرا”.
پێداچوونه‌وه‌ك فه‌رهاد حه‌سه‌ن