هەواڵەکان

حەجمی ئەم کولەکەیە ماشەڵای دەوێ ودەستێک دۆزرایەوە، بەڵام هی ئەندازیارەکەش نەبوو


ژووری هەواڵ

ماشەڵا بەس تەماشای حەجمی ئەم کولەکەیە بکەن، یەک کولەکە کێشەکەی سەروو 100 دانە کیلۆیە.

ئەم چیرۆکەی بۆتان باسدەکەم هەندێ سەیرە، پێنج مانگێک پێش ئێستا لە نزیک بازیان دەستی کەسێک دۆزرایەوە، هەموو گومانەکان بۆ ئەوە بوون ئەمە دەستی ئەو ئەندازیارە بێت کە مانگی 12ی ساڵی رابردوو لافاو بردی، بەڵام ئەوەش وا دەرنەچوو، تائێستا ئەندازیارەکە سۆراغی نییە.

ئەگەر عومر باقی بێت، هەتا ساڵی 2066 کەمترین کەس لە سلێمانی پێویستیان بە کارەبای حکومی دەمێنێت، هەر کەس سیستەمی سۆلاری بۆ خۆی داناوە خەمی هاتنەوەو بڕانی کارەبای نییە.

ئەم پرسیارە لە دوێنێوە بووەتە قسەو باسی ناو سینگڵ و هاوسەردارەکان، هەیانە دەڵێ تا سینگڵ بیت مێشکت رەحەتترە، هەشیانە دەڵێ وانییە ئەو کاتە مورتاح دەبی کە خێزانت پێک هێنا، بەڵام دوکتۆر عەبدوڵا هەموو شتێکی یەکلاکردەوە.