لە گەشتی هەواڵەکانەوە زانیاری بزانە

ژنێک لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا

+964

ژووری هەواڵ

ژنێکی تەمەن 37 ساڵ لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاری لە رانیە گیانی لەدەست داوە، هێشتا چیرۆکی پزیشکەکەی ئاڵۆزەو زانیاری تەواو لەبارەیەوە نییە.

ئەگەر خوا نەکردە پرسەتان هەبوو رۆژی 75 هەزار زیاتر نەدەن بە قورئان خوێن، ئەگەر لەوەش زیاتری داواکرد لای ئەوقاف سکاڵا بکەن.

بەردەرەش وەوەیلایەتی بە دەست مارو دووپشکەوە، تەنیا لە یەک مانگدا  92 حاڵه‌تى پێوەدانی مار و دووپشك تۆمارکراوە.

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی قۆڵبەست کرد کە سێ دەفتەر دۆلاری ناو ئۆتۆمبێلێکدا دزیبوو.

ئاگاداربە… هێدی باژۆ، ئەمڕۆ کامێراکانی شەقامی 120 مەتری هەولێر لە نێوان کەرکوک و موسڵ کەوتنەکارو ئیتر خێرایی تۆمار دەکەن، لەو شەقامە بەرزترین خێرایی  110 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا.