دیمەنێک کە دراوی عێراقی تێدا نیشاندراوە _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی قەرز لەرێگەی دوو بانک دابیندەکرێت
964+
وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەلێت، هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین بەپێی رێکەوتنێک قەرز دەدەنە حکومەتی هەرێم تا ئەو کاتەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەگەنە رێکەوتن و دواتر ئەو پارەیە وەک قەرز پاکتاو دەکرێت.
ئەمشەو سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەدوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە بڕیاریداوە لەرێگەی ئەو دوو بانکەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکرێت، تا ئەو کاتەی دەگەنە رێکەوتنی جیبەجێکردنی یاسای بودجە و دواتر پاکتاوی ئەو قەرزانە دەکرێت.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکە هاتووە، “وەزارەتی دارایی پابەندی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، بۆیە داوا لە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم دەکەین رێکەوتن لەگەڵ ئەو دوو بانکە واژۆ بکات بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە”.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئێمە پابەندین بەجێبەجێکردنی یاسای ژمارە 13ی بودجەی ساڵی 2023 بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان.