باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
سۆران دەبێتە سێگۆشەیەکی بازرگانی
+964
هێرۆ مەولودی
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوچەیەکی بەرفراوانی بازرگانی دەکرێتەوە و ئەو دەڤەرە دەبێتە ناوچەیەکی گرنگی بازرگانی.
هەژار حەکیم بەڕێوهبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ 964 وتی، کردنەوەی ناوچەیەكی بارزگانی بە هۆی ستراتیژیبوونی سۆرانە، کە سێگۆشەی سنووری نێوان سێ دەوڵەتی عێراق و ئێران و تورکیایە، لە ماوەی رابردووشدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم ناوچەیەدا رێژەیەکی بهرز و بەرچاوی بەخۆیهوە بینیوە.
ئاماژەی بهوهش دا، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنیان دیاریکردوە بۆ ئەوەی بکرێتە گۆڕەپان و ناوچه بازرگانییهكه.
بە کردنەوەی ئەم ناوچە بازرگانییە جیا لەوەی جۆرەها کەلوپەل و کاڵای بازرگانی هەناردە و هاوردە دەکرێ، دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بازرگانانی زیاتر روو بکەنە ناوچەکە و بە سەدان هەلی کار لە ناوچەکە بۆ هاوڵاتیان دەستبەر بکرێ، ئهمه قسهی ههژار حهكیمه.