دوو پانێڵ بۆ پرسی کورد بووە

پارتی کاری بەریتانیا لە لیڤەرپوڵ کۆنفڕانسی ئەنجامدا

بڵند عەلی – بەریتانیا

لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا، کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کار بە سەرکردایەتی ئاندی بێرنهام بەڕێوەچوو؛ کۆنفرانسێک کە تێیدا چەندین بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەژێر گفتوگۆدا بوون.

لە کۆنفرانسەکەدا، سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی بەشی کوردی پارتی کار، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ 964 باسی لەوە کرد، کە سەرکردایەتی‌کردنی بەریتانیا بۆ پارتەکەیان ئەرکێکی قورسە، بە تایبەتی لە بارودۆخێکدا کە بە وتەی ئەو، راستڕەوە توندڕەوەکان لە برەودان.

بەرزنجی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی کار هەوڵ دەدات گوێ لە دەنگ و خواستەکانی پەنابەران بگرێت و پشتگیری و هاوکارییان بکات.

ئەو هەروەها ئاماژەی بە گرنگی بەشداریی کورد و دەنگدانەوەی خواستەکانیان لە ناو پرۆسەی سیاسیی پارتی کار کرد، کۆنفرانسی لیڤەرپوول بوارێک بوو بۆ باسکردنی ئەم بابەتانە و روونکردنەوەی هەندێک لە ئالۆزییەکانی بەڕێوەبردنی پارتەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا