ئاسانکاری بۆ دادگاییکردنی منداڵان دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەیەوێت ئاسانکاری بۆ دادگاییکردنی ئەو منداڵانە بکات کە لە بنکەکانی چاکسازی نەوجەواناندان.
بەشێک لەوان ناسنامە و کاروباری فەرمانگەکانی پێناسیان بەردەست نین و ئەوەش وای کردووە دادگاییکردنەکەیان دوابکەوێت.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی وت، “بڕیار دراوە کاروباری ئەو منداڵانە لە لایەن وەزارەتەوە تەواو بکرێت و هەر کەموکورتییەکی پێناسیان هەبێت بۆیان چارەسەر بکرێت و پڕۆسەی دادگاییکردنەکەیان بەڕێوە بچێت”.
وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پاراستنی منداڵ لە هەرێم ساز بکرێت.