لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگی “تەقینەوە” بیسترا

964+
ژووری هەواڵ

کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکی گەورە لە پردێکی پەڕینەوەی شەقامی 60 مەتری هەولێر بیستراوە، شایەتحاڵەکان دەڵێن، هەستیان کردووە “تەقینەوە” بووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پردەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی سپی و خواردنگەی ئەبو شەهاب لە شاری هەولێر.

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە، تیایدا دووکەڵ دەردەکەوێت و بەشێک لە سەقفی پردەکەش شکاوە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، “پێدەچێت محاویلەی کارەبا تەقیبێتەوە”.

وتیشی، تیمەکانیان بەڕێگاوەن بەرەو شوێنی رووداوەکە.

زانیاری زیاتر

ئێستا تیمەکانی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن، خەڵکی دووردەخەنەوە بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێت، خەڵکی گەڕەکەکانی دەوروبەری پردەکە پێیان وتووە، گوێیان لە دەنگی “تەقینەوەکە” بووە.