بە رووداوی هاتوچۆ

لە سەرێگای کەلار – دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان و نزیک ناحیەی مەیدان کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تانکەرێکی سووتەمەنیدا بووە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، رووداوەکەلە نزیک مەیدان روویداوە و دوو کەس برینداربووە و کەسێکیش پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە کە ھەموویان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنوور و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی