709 ملیۆن دینار تێچووەکەیانە

رێگای پێنج گوندی قەزای بازیان قیرتاو دەکرێن

پێشەوا محەمەد

بە گوژمەی 709 ملیۆن دینار رێگای پێنج گوندی سەر بە قەزای بازیان قیرتاو دەکرێن.

گوندەکان بریتین لە؛ ورمزیار، هاڵەی سەرچاوە، کەلاشکەران، سەرچاوە و مۆرتکە.

بوودجەی پڕۆژەکە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە تەرخان کراوە.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانی بازیان بە 964ـی وت، “لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی دەرخستەکانمان بۆ رێگای ئەو گوندانە کرد و خۆشبەختانە رەزامەندی جێبەجێکردنیان هاتووەتەوە و پارەیان بۆ تەرخان کراوە”.

لە سنووری پێنج بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای بازیان 52 گوند هەن.