ئاسایشی سلێمانی: دوو تیرۆریست دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو “تیرۆریستی داعشی” راگەیاند.

ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە دووچالاکیدا لە شاری سلێمانی دوو ” تیرۆریستی رێکخراوی داعش”یان دەستگیرکردووە.

ئەوەش هاتووە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شەوی 25.8.2023 توانراوە “تیرۆرستان” (س، ا، ص) ص ( ف، ح، م) دەستگیر بکەن.

ئاسایش دەڵێت: یەکێک لەو کەسانە پێشتر لە ناو ریزەکانی داعشدا بریندار کراوە، ئێستا بە فەرمانی دادوەر بە مادەی 2ـی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر رادەستی یاسا کراون.