ئاوارەکانی دهۆک پەشیمان دەبنەوە لە گەڕانەوە بۆ شنگال
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیکەی 300 ئاوارەی ئێزدی لە دهۆکەوە بۆ شنگال راگەیاند، بەرپرسێکی کەمپەکانی ئەو پارێزگایەش دەڵێت، زۆربەی ئەو ئاوارانەی کە دەگەڕێنەوە پەشیمان دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 25.8.2023، پیر دەیان جەعفەر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دھۆک بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 ئاوارە، کە لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە شنگال، کۆچی پێچەوانەیان ئەنجامداوە و چوونەتەوە نێو کەمپەکان.
“هۆکاری پەشیمانبوونەوەی ئەو ئاوارانە ئەوەیە دەڵێن، ئەمنییەتی شنگال پارێزراو نییە و لەرووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە کێشەیان بۆ دروستدەبێت”، پیر دەیان جەعفەر وای وت.
لەئێستادا رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان IOM و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکاری ئەو ئاوارانە دەکەن کە دەگەڕێنەوە بۆ شنگال و خانووەکانیان بۆ نۆژەندەکاتەوە.
جگە لە نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان، بڕی یەک هەزار تاوەکو 1600 دۆلار دەدرێت بەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 800 ئاوارەی ئێزدی لە دهۆکەوە گەڕاونەتەوە شنگال و نزیکەی 200 کەسیان سوودمەند بوون لە هاوکارییەکان.