فڕۆکەکانی تورکیا بۆردمانیان کردووە
20 کاتژمێرە ئاگر له چیای گارە کەوتووەتهوه و كۆنتڕۆڵ نهكراوه
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
زیاترە لە 20 کاتژمێر ئاگر بەر بە نزیکی چیای گارە کەوتووە و کۆنترۆل نەکراوه، زیاتر لە 40 دۆنم زەوی سووتاون.
بە پێی زانیاری 964، شەوی رابردوو نزیکی سێ جار فرۆكهكانی تورکیا چیای گارەیان لە سنووری گوندی رەزیکێ بۆردمان کرد.
موقەدم رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی ژینگە بە 964ی وت، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوه ئاگر لە ئزیکی چیای گارە کەوتهووە.
وتیشی، ئێستا خەریکی کوژاندنهوهی ئاگرهكهین بە هاوکاری بەرگریی شارستانی و هاوڵاتیانی گوندی رەزیکی، کە دهمانهوێت به زووترین کات ئاگرهكه کونتڕۆڵ بكهین.
بە قسەی هاوڵاتیانی گوندەکە، چیاکانی دهوروبهری گوندی رەزیکی چەندان جارە بەهۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا ئاگریان لێدهكهوێتهوه و ترسێکی زۆری لای هاوڵاتیانی گوندەکە دروست كردووه.
گوندی رەزیکی دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا