دوای نۆ ساڵ دەست بە کارکردن دەکرێتەوە لە دووسایدی هەولێر – کۆیە
+964
فەرهاد حەسەن – هەولێر
قائیمقامی قەزای کۆیە دەڵێت، لە ساڵی 2023 دەست بە پرۆژە تەواونەکراوەکەی دووسایدی هەولێر – کۆیە دەکرێتەوە، ئەوە جگە لە چەندین پرۆژەی دیکە کە هەندێکیان ئێستا لە جێبەجێکردندان.
دوێنێ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوژمەی 37 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە قەزای کۆیە و دەوروبەری دەکرێت.
964+ دەزانێت بەشێک لەو پرۆژانە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندان و بەشێکیان لە کات و ساتی راگەیاندندان.
حكومەتی هەرێم له‌ژێر ناوى “كۆیە لە پایتەخت نزیك دەكرێتەوە” ئه‌نجامدانى ئەو زنجیرە پرۆژەیەی راگەیاند.
تاریق جه‌لال، قائیمقامی قه‌زاى كۆیه بە 964+ی راگەیاند، ئه‌وان هه‌میشه گله‌ییان هه‌بووه له حكومه‌ت و ناوه‌ندی ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ولێرسەبارەت بە ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان له‌و قه‌زایه و یه‌كێك له‌و گله‌ییانه‌ش دوو سایدى كۆیه – هه‌ولێره.
ئەو دەڵێت، “هه‌رچی قه‌زاكانى سه‌ر به هه‌ولێره به رێگاى دوو ساید به هه‌ولێر به‌ستراونه‌ته‌وه ته‌نها قه‌زاى كۆیه نه‌بێت، جا بۆیه ئه‌و ناونیشانه‌ى كه حكومه‌ت باسی كردووه بۆ ئەوەیە کە رێگا دوو سایده‌كه‌ى كۆیه – هه‌ولێر ته‌واوبكرێت”.
له‌باره‌ى پڕۆژه‌كانى ئه‌و 37 ملیار دیناره، قائیمقامی كۆیه وتی، “به‌شێكی بڕیاره و به‌شێكی له جێبه‌جێکردندان، به‌شێكیشى تایبه‌ته به پرۆژه كۆنه وه‌گه‌ڕخراوه‌كان” .
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی 964+ لەو بەرپرسەی وەرگرت، ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ناو سه‌نته‌رى شارن بە گوژمەی شەش ملیار و نیوه، رێگه‌ى 40 مه‌ترى فیدڕاڵى و فلكه‌ى حاجى قادر حەوت ملیار و نیوه كه ئێستا له قۆناغى راگەیاندندان. هەروەها، دوو ملیار دینار وه‌ك سولفه‌ى یه‌كه‌م بۆ رێگه‌ى 60 مه‌ترى كۆیه‌یه، چوار ملیار و نیو پاره‌ى په‌ره‌پێدانه كه دوو ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ ناو شارن و ئه‌وه‌ى دیكه‌ى له‌ناو ناحیه‌كانه.
هاوکات، له پڕۆژه‌ى وشكه‌ساڵیش نزیكه‌ى یه‌ك ملیاره دینارە كه ئێستا له راگەیاندندایە له پارێزگا، یه‌ك ملیار‌و 300 ملیۆن بۆ بەهێزکردنی تۆڕی ئاوى كڵێسایه‌كه له كۆیه، له گونده‌كانى ده‌وروبه‌ریش تا ئێستا نزیكه‌ى 15 ملیار بۆ رێگاوبان سه‌رفكراوه له بودجه‌ى 2022″ .
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى دوو سایدی هه‌ولێر – كۆیه، تاریق جەلال ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2010 ده‌ستیپێكرا و ئێستا یه‌كێكه له پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان و له ساڵى 2014 كاركردن تێدا راگیراوه.
روونیشیکردەوە، “گوژمه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه به هه‌رچوار قۆناغه‌كه‌ى و به‌تونێله‌كه‌شییه‌وه 427 ملیار دیناره، تا ئێستا نزیكه‌ى 100 ملیار پاره‌ى لێ سه‌رف كراوه”.
درێژیی ئه‌و دوو سایده له‌هه‌ولێره‌وه بۆ كۆیه 64 کیلۆمەترە، به ته‌واوبوونى ئه‌و رێگایه هاتوچۆى هاوڵاتیان خێراتر ده‌بێت و لانیكه‌م له نێوان هه‌ولێر و كۆیه 20 خولەک رێگاكه كه‌م ده‌بێته‌وه.