لە دوو رۆژدا

ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە چۆمان و سیدەکان هەڵگیرانەوە

شۆڕش قادری

لە دوو رۆژدا و لە سێ گوندی چۆمان و سیدەکان ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگیی هەڵگیرانەوە.

دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێم چەند وێنەیەکی تەقەمەنییەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا و لە سێ ئەرکی جیاوازدا، 13 پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی و یەک مینی دژەکەسی هەڵگیراونەتەوە”.

ئەو تەقەمەنیانە لە هەریەکە لە گوندەکانی (دەربەند) و (خەلان) لە قەزای (چۆمان) و گوندی (ماوەت) لە قەزای (سیدەکان)، لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنیی (EOD)ـەوە هەڵگیراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو، لە داهاتوودا لەناودەبرێن.