فولکە بەناوبانگەکەی خانەقین نۆژەن دەکرێتەوە

964+

زینوێ حەسەن

پارێزگاری دیالە پێنج ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی  قەزای خانەقین تەرخانکرد، شارەوانیش دەڵێت، یەکەم کارمان نۆژەنکردنەوەی فولکەی کۆنی کرندی دەبێت.

دوای سەردانی بۆ خانەقین،  موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە لە بودجەی گەشەپێدانی پارێزگای دیالە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوە و دەستپێکردنەوەی کارکردن لە هەندێک پڕۆژەی دیکە لە خانەقین، دابینکرد.

فولکەی کرندی، یەکێکە لە فولکە هەرە کۆن و بەناوبانگی خانەقین، وەک سیمایەکی کۆنی شارەکە ناسراوە.

غەسان شوکور، بەڕێوبەری شارەوانی خانەقین سەر بە حکومەتی عێراق بە 964ـی وت، یەکەم کارمان نۆژەنکردنەوەی فولکەی کۆنی کرندی ناو بازاڕ دەبێت، هەروەها دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر پرۆژەکانی تریش بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، بڕیاردراوە هۆڵێکی داخراو بۆ کۆڕ و کۆبونەوەکانیش هەر ئەمساڵ دروست بکرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق